ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار: کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، جینایەتی دژ بە گیانلەبەرانە

١٣٩٨/٠٣/١٤ - ٠٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار: کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، جینایەتی دژ بە گیانلەبەرانەئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە هۆی کوشتنی ئەسپی کاسبکاران، ڕەخنەیان لە نیزامییانی حکوومەت گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار ڕایانگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە کوژراون.

ئەم ڕێکخراوەیە، لە هەمبەری کوشتنی ئەسپی کاسبکاران ڕایگەیاندووە: "چۆن دەبێت ئەم زمان بەسراوە بێتاوانانە لە دادگای سەحراییدا، بکوژرێن."

ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار لەمبارەوە وتوویانە: "ئەم کارە دەستدرێژییە بە گیانلەبەران و لە هیچ کوێی یاسادا ئاماژە بە کوشتنیان نەکراوە."

ئەم ڕیکخراوەیە لە درێژەدا وتوویەتی: "وێڕای ڕەوایی دان بە کوشتنی کۆڵبەران، ئەسپەکانیشیان دەکوژن، تاکوو هەموو ڕیگایەکی نان دەرهێنانیان لێ ببەستن."

نیزامییان حکوومەت لە کوێستانی "مێرگە چەکۆ"ی پیرانشاردا، دەیان ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی و کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت