گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس و جێگیرکردنی هێزە حکوومەتییەکان لە شاری سەردەشتدا

١٣٩٨/٠٣/١٤ - ٠٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گواستنەوەی چەکوچۆڵی قورس و جێگیرکردنی هێزە حکوومەتییەکان لە شاری سەردەشتدائاژانسی کوردپا: سپای پاسداران، هێزەکانی خۆی لەگەڵ چەکوچۆڵی قورسەوە، لە سنوورەکانی شاری سەردەشتدا جێگیر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسداران، لە هەوڵێکدا، هێزەکانی خۆی لە شارەکانی "ئەردەبێڵ" و "سەڵماس"، ڕەوانەی سنوورەکانی شاری سەردەشت کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە بە چەکی قورسی وەک تۆپ و کاتیوشا، لە دەشتی "وەزنێ و جاسووسان"دا، جێگیر کراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "سپای پاسداران تۆپخانەکانی خۆی لە نزیک پادگانی سەردەشتدا جێگیر کردووە کە لە ئەگەری هەر جۆرە شەڕ و پێکدادانی چەکداریدا، لەو چەکوچۆڵە قورسانە کەڵک وەربگرێت."

ماوەیەکی پێش، هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنوورەکانی شاری سەردەشتدا، دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی پایگا کۆنەکانیان کردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە