گوشاری حکوومەتی ئێران بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی و بەڕێوەچوونی جێژنی ڕەمەزان

١٣٩٨/٠٣/١٤ - ٠٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٥٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گوشاری حکوومەتی ئێران بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی و بەڕێوەچوونی جێژنی ڕەمەزانئاژانسی کوردپا: سەرەڕای گوشار و هەڕەشەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر مامۆستایانی ئایینیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، شارەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، جێژنی ڕەمەزانیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکاندا، گوشاریان خستە سەر مامۆستایانی ئایینیی ئەو شارەوە، تا جێژنی ڕەمەزان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بەڕێوە نەبەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی جوزەردان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بۆکاندا، سەرجەم ماموستایانی ئایینیی ئەو شارەیان کۆ کردووەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون کە نابێ ڕۆژی سێشەمە، بە جێژن ڕابگەیەنن و دەبێ لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا جێژن بکەن، ئەگەرنا لەگەڵ سزای قورس بەرەڕوو دەبنەوە."

لە لایەکی دیکەوە، پێشنوێژی هەینیی شاری پاوە، دوو ڕۆژ پێش، سەردانی تەکیەی "شێخ تەهای خالسی" کردبوو و بە باوەڕمەندانی ئەو تەکیەیەی ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێژنی ڕەمەزان بکەن، باوەڕمەندانی ئەو تەکیەیە لەگەڵ کێشە بەرەڕوو دەبنەوە.

هەڕەشە و گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستاندا، لە حاڵێکدایە کە تێکڕای شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، کامیاران، سنە، سەقز، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت، نەغەدە، مەهاباد و شنۆ و...، ئەمڕۆ سێشەممەیان کردە جێژنی ڕەمەزان.

هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو نوێنگە و سەرچاوەی خۆیان دەزانن و لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، جێژنە ئاینییەکان بەڕێوە دەبەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت