چالاکێکی کرێکاری، بانگهێشتی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە کرا

١٣٩٨/٠٣/١٣ - ٠٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری، بانگهێشتی لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی "خەلیل کەریمی"، دەبێ ڕۆژی ٢٣ی جۆزەردانی ئەم مانگە، لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەدا، ئامادە بێت.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بەشداریکردن لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و بەشداریکردن لە کەمپەینێک دژ بە لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراو"، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

"خەلیل کەریمی"، ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ساڵی ٩٧، بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرابوو و هەروەها، ڕۆژی هەینی، ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی، زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو"، بانگهێشت کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە