پێنەدانی مورەخەسی بە زیندانییانی ئەمنییەتی- سیاسیی زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٣/١٢ - ٠٢-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پێنەدانی مورەخەسی بە زیندانییانی ئەمنییەتی- سیاسیی زیندانی ورمێئاژانسی کوردپا: لە بەرەبەری جێژنی ڕەمەزاندا، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەگەڵ پێدانی مورەخەسی بۆ زیندانییانی سیاسی- ئەمنییەتی دژایەتییان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لە بەرەبەری جێژنی ڕەمەزاندا، لە پێدانی مورخەسی بۆ زیندانییانی سیاسی- ئەمنییەتی، خۆیان بواردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە: "هەمیشە لە بەرەبەری بۆنە جیاوازەکاندا، بەخشنامەیەک لە لایەن دەزگای دادەوە بۆ بەرپرسانی زیندان دەنێردرێت، کە پێش بە پێدانی مورخەسی بە زیندانیانی تاوانبار بە سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، بگیردرێت."

ئەو سەرچاوە ئاگادارە زیادی کردووە: "لە بەرەبەری جێژنی ڕەمەزاندا، بۆ جارێکی تر زیندانییە سیاسی و ئەمنییەتییەکان، لە وەرگرتنی مورخەسی بێبەری کراون."

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، زیندانییە ئەمنییەتی و سیاسییەکان، چەند جار بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە بێبەریبوون لە مورخەسی لە کاتی بۆنە جیاوازەکاندا، نامەیان بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ و هەروەها دیوانی باڵای وڵات نووسیوە، بەڵام وڵامێک بەو نامەگەلە نەدراوەتەوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە، هەروەها باسی لەوە کردووە: "زیندانییە ئەمنییەتی و سیاسییەکان لە زیندانی ورمێدا، بەتوندی لەژێر گوشاردان و لە هەر جۆرە ئیمکاناتێکی سەرەتایی بێبەرین."
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٣٢ تاران

سێهەمین کۆڕی شێعری مانگانە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٣ تاران

کرێکارێکی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە