دوور لە چاوی میدیاکان، هاووڵاتییەکی کورد ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٣/١١ - ٠١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٨٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دوور لە چاوی میدیاکان، هاووڵاتییەکی کورد ئێعدام کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری "زەنجانـ"ـەوە، لە سێدارە درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بیجاڕ، بە ناوی "سەید سەمەد عینایەتی"، تەمەن ٣١ ساڵ، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری زەنجانەوە، لە سێدارە درا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی بانەمەڕ، دوور لە چاوی میدیاکان و بە شێوەی نەهێنی لە سێدارە دراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە، کرێکاری لوولەکەشی بووە و بە هۆی نەدانی پارە لە لایەن مێعمارەکەوە تووشی دەماقاڵێ بوون و سەید سەمەد ئەو مێعمارەی کوشتووە.

ئەو سەرچاوەی مافی مرۆڤە لە زاری یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی لەسێدارەدراوەکە ڕایگەیاند: "سەید سەمەد پاش ئەو ڕووداوە وتوویەتی کە مەبەستم کوشتنی نەبووە و تەنیا ویستوومە بیترسێنم، تاکوو پارەکەم پێ بداتەوە."

هەروەها پێشتریش، دەزگای قەزایی، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" تاوانبار و حوکمی لەسێدارەدانی بە سەردا سەپاندبوو.

ئێعدامە ڕانەگەیەندراوەکان، زۆربەی ئێعدامەکانی ئێران پێکدێنێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەپێی مادەی ی٢١ ئاییننامەی شێوەی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام، ڕەجم، قرتاندن یان کەمئەندامبوون، دەبێت هەواڵی بەڕێوەبردنی حوکمەکەی لەگەڵ جۆری تاوانەکەی و کورتەیەک لە بڕیاری دادگا، لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو بکرێتەوە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، ئاماژەی بە ئێعدامکردنی ٢٥٣ هاووڵاتی لە ئێراندا کردبوو و هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا وتوویەتی کە ئێران دووهەمین وڵاتی جیهانە لە ئێعدامکردنی هاووڵاتییانی خۆیدا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت