سپای پاسداران کەرەستەی دروستکردنی ڕێگاوبان بۆ بەرزایییەکانی شاری شنۆ دەگوازێتەوە

١٣٩٨/٠٣/١٠ - ٣١-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران کەرەستەی دروستکردنی ڕێگاوبان بۆ بەرزایییەکانی شاری شنۆ دەگوازێتەوەئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران بۆ کردنەوەی جادەکان لە بەرزایییەکانی سنووری شاری شنۆ و دروستکردنی ڕێگاوبانی نوێ بۆ هێزەکانی خۆی، هەوڵی گواستنەوەی کەرەستەکانی سازکردنی ڕێگاوبانی بۆ ئەو ناوچەیە داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی جۆزەردان، سپای پاسداران، دەستی بە ڕەوانەکردنی کەرەستەکانی سازکردنی ڕێگاوبان لە بەرزایییەکانی سنووری شاری شنۆی کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران لە بەرزایییەکانی شاری شنۆ، لە حاڵی دروستکردنی ڕێگاوبانی نوێیە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەم هەوڵەی سپای پاسداران، بۆ گواستنەوەی خێرای هێزەکانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سپای پاسداران بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ هێزە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، هەوڵی زاڵکردنی کەشی ئەمنییەتی بەسەر ئەو ناوچەیەیە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی جۆزەردان، سپای پاسداران هێز و چەکوچۆڵی قورسی نیزامی بۆ بەرزایییەکانی شاخی شاهۆی لە نزیکی شاری کامیاران ڕەوانە دەکات.

دەگوترێت، هەلیکۆپتێرە نیزامییەکانی سپای پاسداران بە بەردەوامی لە بەرزایییەکانی شاخی شاهۆ لە حاڵی فڕین بووە.

هەموو ساڵێک و لە وەرزەکانی بەهار و هاوین، سپای پاسداران بە بیانووی بەربەرەکانێ حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، هەوڵی ڕەوانەکردنی هێزی نیزامیی و لەگەڵ چەکوچۆڵی قورس بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەدات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە