بڕینەوەی حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعلیقی بۆ چالاکێکی کرێکاری

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٤٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بڕینەوەی حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعلیقی بۆ چالاکێکی کرێکاریئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری کامیاران، چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی ئەو شارەی بە ساڵێک زیندانیی تەعلیقی، مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی جۆزەردان، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی "ئومید ئەسەدی"، خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە ساڵێک زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی "ئەندامبوون و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی حیزبەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، تاوانبار کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ناوی "ئومید ئەسەدی"، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا.

لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری کامیاران، هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم چالاکە کرێکارییەی بۆ "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیاندووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا