کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شارەداریی بۆکان، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شارەداریی بۆکان، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەئاژانسی کوردپا: بە هۆی گەندەڵی و نەبوونی پارە لە شارەداریی شاری بۆکان، کرێکارانی ئەو ناوەندە خزمەتگوزارییە، ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی شارەداریی شاری بۆکان، ماوەی سێ مانگە پارەیان لە لایەن شارەدارییەوە، وەرنەگرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "بەرپرسی شارەداریی شاری بۆکان بە کرێکارانیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە پارەمان نییە و ناتوانین پارەی ئەم سێ مانگەی ئێوە دابین بکەین.

ئەم سەرچاوەیە لە زمانی یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی بۆکان ڕایگەیاند: "سەرەڕای نەدانی پارەی سێ مانگەی خۆمان، تەنانەت جێژنانەی نەورۆزیشیان پێ نەداوین."

ئەو سەرچاوەیە لە زاری ئەو کرێکارەوە وتی: "پارەی ئیزافەکاریی ئیداراتی بۆکان، بەتایبەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، لە ماوەی ئەم سێ مانگەشدا نەدراوە."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "زۆربەی کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی شاری بۆکان، کرێکارانی وەرزین و بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن."

لەو پەیوەندییەدا، کرێکارانی شیرکەتی فرووزەنده که له گوندی "کولیچـ"ی ناوچەی بەربنەی پیرانشاردا کار دەکەن، پاش نەدانی ۵ مانگ له پارەی مانگانەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا