کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژرانی بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شابادئاژانسی کوردپا: بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی شاری شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شەڕ و پێکدادانێکی چەکداری لەو شارەدا، کوژرا.

جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندییی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان لە وتووژێک لەگەڵ میدیاکانی حکوومەتیدا، باسی لە کوژرانی "کوورش حاجی مورادی"، لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداریدا کرد.

بە وتەی "محەمەدڕەزا ئاموویی"، لەو شەڕ و پێکدادانەدا، "کوورش حاجی مورادی" بریندار و دەسبەجێ بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوێزراوە، بەڵام بە هۆی کاریگەریی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست داوە.

جێگری کۆمەڵایەتیی فەرماندەیی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە: "لەو شەڕ و پێکدادانەدا، یەکێک لە مەئموورانی پۆلیسی ئاگایی بریندار بووە."

هەتا ئێستا، هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە و شوناسی لایەنی بەرانبەر لەو شەڕەدا، ناڕوونە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا