ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەئاژانسی کوردپا: ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەیاننامەیەکدا، کاولکردنی ژینگەی کۆساڵانی حاشاهەڵنەگر و بە پێچەوانەی یاسای زانی.

لە سەرەتای ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "بەڵایەک کە بە سەری ئەم وڵاتەدا هاتووە و دێت، وا دەکات کە شتێک بۆ پشت و پەنا و شانازی نەمێنێتەوە. ئەمانە نە بە دەستی دوژمنان، بەڵکوو بەدەستی کەسانێکی بە ناو یار و دۆست ئەنجام دەگرێت کە بە هۆی بیرکورتییانەوە، ژیانی هەموو خەڵکیان تێک داوە."

هەروەها لە درێژەدا نووسراوە: "لەم دواییانەدا و لە هەوڵێکی سەرسووڕهێنەردا، جادەیەک لە دڵی کوێستانی پارێزراوی "کۆساڵان" لە پارێزگای سنە و لە تەنیشت شاری سەوڵاوادا، ساز دەکرێت کە بەتەواوی دژی ئەسڵی ٥٠ی یاسای بنەڕەتیی ئێرانە و کاولکردنی دارستانێکی چڕوپڕی لێ دەکەوێتەوە."

لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: "ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا و بەپێی ئەرکی خۆمان بۆ پاراستنی سروشت، سەبارەت بەم هەوڵە دژە یاسا و حاشاهەڵنەگرە، ناڕازین و هوشداری دەدەین کە ئەم کارە جگە لە کاولکاری و خەساری قەرەبوونەکراو، هیچ ئاکامێکی تری نابێت."

دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە، لە بەشی فارسیی کوردپا دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا