ئیتلاعاتی ئێران، لە ترسی حیزبە کوردییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئیتلاعاتی ئێران، لە ترسی حیزبە کوردییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەئاژانسی کوردپا: وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، داوای لە هاووڵاتییان کرد کە لە ئەگەری هەر چەشنە جموجۆڵێک، ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە لە ئەگەری هەر جۆرە ڕەفتارێکی گوماناوی، پەیوەندی بە ژمارەکەیەوە بکەن و ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا، وەزارەتی ئیتلاعات داوای کردووە کە هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک هەن و هەر ڕووداوێکی گوماناوی و نەخوازراویان بینی، لە ڕێگای ژمارەی وەزارەتی ئیتلاعات، ئەو ناوەندە حکوومەتییە ئاگادار بکەنەوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ئیتلاعات، نەتەنیا لە ڕێگای ماڵپەڕەکانی خۆیانەوە، بەڵکوو لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیش، ئەو ڕاگەیەندراوەیان بڵاو کردووە و ئاگادارییان بە هەموو کەس داوە.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ئێران، لە ئاکامی گوشاری دەرەکی بۆ سەر ئێران و گوشاری حیزبە کوردییە ئوپۆزسیۆنەکانی ئێرانەوە، سەرچاوەی گرتووە.

چالاکانی سیاسیی کوردستان لەو باوەڕەدان کە بە هۆی گوشارەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران و ترسی ئێران هەم لە شەڕ و هەم لە ڕاپەڕینی دانیشتووانی ئێران، ئیتلاعات ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاوکردوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا