لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنائاژانسی کوردپا: لە درێژەی ڕەوتی خۆکوژیی هاووڵاتییان لە کوردستاندا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "بەردەزەرد"ی شاری بۆکان، بە ناوی "مەسعوود ڕەسووڵپوور"، کوڕی ئەسعەد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە ناوی "فەرشاد خەیرئەندیش"، بە هۆی نەبوونی پارە بۆ قوتابخانەی کوڕەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، پاش وەدەرنانی کوڕەکەی لە قوتابخانە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی لەو باوەڕەدان کە هەژاری، دەستکورتی و بێهیوایی لە نێو لاواندا لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو بنەماڵەکاندا بە ئەژمار دێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا