دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوە

١٣٩٨/٠٣/٠٥ - ٢٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دووەمین بەرهەمی نووسەرێکی کرماشانی چاپ و بڵاو بووەوەئاژانسی کوردپا: کتێبی "نژوە"، دووەمین کتێبی نووسەری کرماشانی، لە لایەن چاپەمەنیی "تاقۆسانـ"ـەوە، چاپ و بڵاو بووەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کتێبی فێرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی، بە ناوی "نژوە"، بەرهەمی "کەماڵ ڕەمەزانی"، کەوتە بەر دیدی فێرخوازانی کوردەوە.

ئەم بەرهەمە لە لایەن چاپەمەنیی "تاقۆسانـ"ـی شاری کرماشان، ڕۆژی شەممە، ٤ی جۆزەردان، هاتە بازاڕەوه.

بەپێی وتەکانی نووسەری ئەم بەرهەمە، ئەم کتێبە بۆ فێرکردنی لاوان و تازەلاوانی کورد، بە زمانێکی ساکار و ڕەوان نووسراوە.

کتێبی یەکەمی کەماڵ ڕەمەزانی، بە ناوی "شاماران لە فەرهەنگی فۆلکلۆری کوردستان"، بە زمانی فارسی، لە ساڵی ۹۷دا چاپ و بڵاو کرابووەوە.

ناوبراو لەسەر کتێبی یەکەمی وتوویەتی: "شاماران خواوەندی زانیاری و پارێزەری نهێنی، یەکێکه له كۆنترین ئوستوورەکانی کوردستان. باوەڕی نەتەوەی کورد به ئوستوورەی شاماران بەشێکه له دیرۆک و فەرهەنگ و شارستانییەتی ئەم گەله، هەروەها هێمایەکه له ئافراندن و بەرەکەت و زانایی."

پەرتووکی شاماران له فەرهەنگی فۆلکلۆری کوردستان، یەکەم په‌رتووکە که تا ئێستا لە ئێران و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەباره‌ت بەم ئوستوورەیه، چاپ و بڵاو بووەتەوه.

"کەماڵ ڕەمەزانی"، تەمەن ۳۹ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشانە و خاوەن بڕوانامەی کارناسیی "ژمێریاریـ"ـیە و ماوەی چەندین ساڵە لە بواری زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا، چالاکی دەکات.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا