شەڕ و تێکەڵچوونی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ یەکتر لە سنووری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٤:٢٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شەڕ و تێکەڵچوونی هێزە نیزامییەکان لەگەڵ یەکتر لە سنووری پیرانشاردائاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری شاری پیرانشاردا لەگەڵ یەکتر تووشی شەڕ و پێکدادان بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٣ی جۆزەردان، هێزەکانی هەنگی سنووریی شاری پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی "شینک"، دەکەونە بۆسەی یەکتر و تەقە لە یەکتر دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشار، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: "لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، چوار کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری کوژراون و تەرمی ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ڕاگوێزراون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هێزەکانی هەنگی سنووری، لە تاریکایی شەودا و لە ترسی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، یەکتریان کردووتە ئامانج."

هەتا ئێستا هەنگی سنووریی شاری پیرانشار بە نیسبەت ئەم ڕووداوە، بێدەنگی هەڵبژاردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد