کرێکارانی شیرکەتی فرووزەندەی شاری پیرانشار ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە

١٣٩٨/٠٣/٠٤ - ٢٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کرێکارانی شیرکەتی فرووزەندەی شاری پیرانشار ٥ مانگە پارەیان وەرنەگرتووەئاژانسی کوردپا: کرێکارانی شیرکەتی "فرووزەندە"ی شاری پیرانشار، بۆ ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارانی شیرکەتی فرووزەنده که له گوندی "کولیچـ"ی ناوچەی بەربنەی پیرانشاردا کار دەکەن، پاش نەدانی ۵ مانگ له پوڵی مانگانەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەو کرێکارانە ماوەی ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووتە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو کرێکارانە و دەستیان داوەتە مانگرتن."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "سەرەڕای پێنەدانی مانگانەی ئەو کرێکارانە لە لایەن خاوەن کارەکەیانەوە، سنوات و جێژنانەیشیان پێ نەدراوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو کرێکارانە بە شێوەی گرێبەست کار دەکەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد