دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدا

١٣٩٨/٠٣/٠٣ - ٢٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی سێ چالاکی مەدەنی لە سنەدائاژانسی کوردپا: سێ چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، سێ چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری، زارا محەمەدی و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەم سێ چالاکە مەدەنییە کە ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژینـ"ن، بێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، دەسبەسەر کراون.

ئەم سێ چالاکە مەدەنییە دوای دەسبەسەرکردنیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسی ئەوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، هەواڵی دەسبەسەرکردنی ئەم سێ ئەندامەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەئید کردووە و دەسبەسەرکردنیانی مەحکووم کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم سێ چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد