ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتە

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٦:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازادیی کاتیی خوێندکارێکی کورد بە دانانی بارمتەئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی جۆزەردان، "کەژوان ئازادیان"، خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی گوندی "یەنگیجە"ی مەریوان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم خوێندکارە کوردە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کەژوان ئازادیان، تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"ی وەپاڵنراوە و بەم هۆیەشەوە لە دادگادا دادگایی دەکرێت.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاندبوو: "هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی، ئەم خوێندکارە کوردەیان دەسبەسەر کردووە."

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کردبوو: "لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ئەمە بۆ دووەمین جارە کە ئەم خوێندکارە کوردە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و جاری پێشوو ماوەی سێ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا بووە."

هێزە ئیتلاعاتییەکان، بە تۆمەتی جۆراوجۆر، لە بەردەم چالاکانی خوێندکاری و ژینگەپارێزی کۆسپ دروست دەکەن و بە پەروەندەسازی دەیانەوێت ئەم کەسانە لە چالاکییە مەدەنییەکانیان دوور بخەنەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد