زیندانییەکی سیاسی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٤٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی سیاسی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگوێزرائاژانسی کوردپا: زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێدا، لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەیە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی بانەمەڕ، زیندانییەکی سیاسیی خەڵکی شاری ورمێ، بە ناوی "نێعمەت سەمەدی"، لە زیندانی ناوەندی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

هۆکاری ڕاگواستنی ئەو زیندانییە سیاسییە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بۆ ئاژانسی کوردپا، ناڕوونە.

ئەو زیندانییە سیاسییە، ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری ورمێوە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕدا، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندی ١٣ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هێرانا"، تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو زیندانییە بۆ "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپەکانی دژبەری نیزام"، گەڕاندەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٠٦ تاران

ئیتلاعاتی سپا، هاووڵاتییەکی شنۆیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند