وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

وەرگەڕانی تەراکتۆر، جووتیارێکی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: جووتیارێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر لە کاتی زەویکێڵاندا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتۆر لە کاتی زەویکێڵاندا، جووتیارێکی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە، گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو جووتیارە کوردە بە ناوی "تەوفیق کاکە"، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی گوندی "دەباغی"ی شاری دیواندەرە، ڕاگەیەندراوە.

ئەو جووتیارە کوردە، لە کاتی کێڵانی زەویدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و گیانی لەدەست داوە.

هاووڵاتییانی کورد بەهۆی نەبوونی زەوییەکی شیاو بۆ وەرزێڕی، بە ناچاری ڕوو لە کێڵانی شوێنە هەڵدێرەکان دەکەن و زۆر جار بە هۆی هەڵدێرانی تەراکتۆرەکانیانەوە تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد