ڕەوشی خراپی ئابووری، بوو بە هۆی کارەباگرتوویی هاوڵاتییەکی هەرسینی

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕەوشی خراپی ئابووری، بوو بە هۆی کارەباگرتوویی هاوڵاتییەکی هەرسینیئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسین، بە هۆی خراپیی ڕەوشی ئابووری لەو شارەدا بەتایبەتی و لە شاری کرماشاندا بەگشتی، لە کاتی دزیکردندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی دزیکردن و قرتاندنی سیمی کارەبا لە شاری هەرسیندا، تووشی کارەباگرتوویی بوو و گیانی لەدەست دا.

فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری هەرسین ڕایگەیاند: "تیمی گەشتی پایگای "چێشمە کەبوود"ی شاری هەرسین، لە کاتی گەشتلێداندا، لە دەکەڵی کارەبا، لە تەنیشت جادە و لە بەرزایی ٣ میتریدا، تەرمی کەسێکیان دۆزییەوە، کە لە کاتی دزیکردندا تووشی کارەباگرتوویی بووە."

ئەو بەرپرسە نیزامییە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاند: "لە کاتی پشکنینی ئەو کەسەدا، مەقەستێکی تایبەتی قرتاندنی سیمی کارەبای پێ بووە کە لە کاتی قرتاندنی سیمی کارەبا، تووشی کارەباگرتوویی بووە و گیانی لەدەست دابوو."

سەرەڕای ناشیرینی و قیزەونیی دیاردەی "دزیکردن"، بەڵام بە هۆی بێکاری و هەژاری کە دەرئەنجامی سیاسەتی ئابووریی هەڵەی دەوڵەتە، کۆمەڵێک دیاردەی دزێوی وەکوو دزیکردن و تاوانە قورسەکان و گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر و...، لە کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی پەرەیان سەندووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد