بە هۆی ڕۆژوونەگرتنەوە، ٤١٢ هاووڵاتی لە شاری "کرماشان"دا دەسبەسەر کراون

١٣٩٨/٠٣/٠٢ - ٢٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بە هۆی ڕۆژوونەگرتنەوە، ٤١٢ هاووڵاتی لە شاری \ئاژانسی کوردپا: جێگری کۆمەڵایەتیی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای کرماشان، باسی لە دەسبەسەرکردنی ٤١٢ کەس بە هۆی ڕۆژوونەگرتنەوە لەو پارێزگایەدا کرد.

"محەمەدڕەزا ئاموویی" ڕایگەیاند: "لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، بە هۆی ڕۆژوونەگرتنی هاووڵاتییان لەو پارێزگایەدا، ٤١٢ کەس دەسبەسەر کراون."

جێگری کۆمەڵایەتیی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: "لە کۆی ٤١٢ کەس، بۆ ١٧٠ کەسیان دۆسیەی قەزایی دروست کراوە و هەروەها ١٥٤ کەسی دیکە، بە دەزگای قەزایی ناسێندراون."

بەپێی وتەکانی ئەو بەرپرسە نیزامییە، هوشداری بە ٥٦٩ کەس لە شۆفیرەکانی نێو شار دراوە کە تەزاهوریان بە ڕۆژووگرتن کردووە، بەڵام لە شوێنە گشتییەکاندا شتیان خواردووە."

بە وتەی "محەمەدڕەزا ئاموویی"، ماشینی ٤٩ کەس لەو شۆفیرانە، کە سەرپێچییان لە هوشدارەکان کردووە، ڕاگیراون.

بە وتەی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژووگرتنی زۆرەملی بە هاووڵاتییانی کورد لە شوێنە گشتییەکاندا، بەربەستی ئازادییە تاکەکەسییەکانە و جۆرێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ بە ئەژمار دێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد