ئەنجومەن و چالاکانی مەدەنیی مەریوان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەنجومەن و چالاکانی مەدەنیی مەریوان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوەئاژانسی کوردپا: ئەنجومەن و چالاکانی شاری مەریوان، بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە گیراوانی ئەم دواییەی ڕێوڕەسمی "دژایەتی لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان"، بڵاو کردەوە.

چالاکانی مەدەنی، ئەنجومەنەکان و ڕێکخراوە خەڵکییەکانی شاری مەریوان، لەم بەیاننامەیەدا سەبارەت بە دۆخ و پێشێلکردنی کەرامەتی ئینسانیی دەسبەسەرکراوان، داوایان لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان کرد کە پێداچوونەوەی خێرایان لەسەر ئەم ڕووداوە هەبێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری مەریوان، پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کوشتن و خۆکوژیی ژنان لەو شارەدا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بە دروشمی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" و " نا بۆ قەتڵی نامووسی"، بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، ژمارەیەک لە ناڕازییان بە تایبەتی "دیمەن فەتحی، سوومەیە ڕوزبە، محەمەد دانش، کەویار خیشکار، هێمن کانی سانانی، موژدە مەردۆخی و حەمید قوبادی"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێزە ئینتزامییەکان بە پێچەوانەی یاسای فەرمی و لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتییەکە بەتەواوی هێمنانە بووە، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری مەریوانیان دەسبەسەر کردووە و بێڕێزییان بە یەکێک لە چالاکانی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە کردووە و بەتوندی لێیان داوە.

هەروەها لەم بەیاننامەدا ئاماژە بە یاسا و ئەسڵی ٣٨ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، کراوە کە هەر جۆرە ئەشکەنجە بۆ وەرگرتنی زانیاری ڕێگە پێ نەدراوە، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەمانە، هێزە ئەمنییەکان لە ئەشکەنجە و سووکایەتی و بێڕێزی بە کەرامەتی دەسبەسەرکراوان، کەڵکیان وەرگرتووە.

ئەنجومەنەکانی: ڤەژین، ڕۆنان، ڕۆجیار، ژیانەوە و... لە واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیەن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد