سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشت و ژینگەی کوردستانە

١٣٩٨/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٣٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشت و ژینگەی کوردستانەئاژانسی کوردپا: سپای پاسداران، دارەکانی دارستانی یەکێک لە گوندەکانی مەریوانی بڕیوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای پاسداران لە پایگای گوندی "سەردۆشـ"ی مەریوان، دارەکانی دەوروبەری ئەم پایگایەیان بڕیوەتەوە.

یەکێک لە دانیشتووانی گوندی سەردۆش، وێڕای تەئیدی ئەم هەواڵە، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سپای پاسداران چەندین جار داوای لە دانیشتووانی گوندی سەردۆش کردووە کە بۆ بڕینەوەی دارەکانی دەوروبەری ئەم پاسگایە یارمەتییان بدەن، بەڵام خەڵکی سەردۆش ئەم داخوازیانەیان قەبووڵ نەکردووە."

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: "دوای ڕەتکردنەوەی داخوازیی سپای پاسداران لە لایەن خەڵکەوە، هێزەکانی سپای پاسداران، دارەکانی دەوروبەری پاسگاکەیان بڕیوەتەوە."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی حوزووری هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، دەستیان داوەتە کاولکردنی ژینگەی ناوچەکە."

ئەم کارەی هێزەکانی سپای پاسداران، ناڕەزایەتیی دانیشتووانی گوندی سەردۆشی لێکەوتووەتەوە و ئەم کارە بە کاولکاریی سروشت و ژینگەی کوردستان دەزانن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد