گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوەئاژانسی کوردپا: بە هۆی بارینی بەفر لە گەردەنەی "تەتە"، هەڵکەوتوو لە نێوان شارەکانی "پاوە، نۆدشە و سەوڵاوا"، جادەی ئەو گەردەنەیە پاش شەش مانگ کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ملەی تەتە، پاش شەش مانگ داخراوی بە هۆی بارینی بەفرەوە، کرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان، باسی لەوە کرد: "پرۆژەی عەمەڵیاتیی دەستپێکی کردنەوەی ملەی تەتە، لە ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ هەتا ٢٩ی بانەمەڕ دەستی پێکردووە و ئەو جادەیە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان کرایەوە."

ملەی تەتە لە جادەی نێوان پاوە، نۆدشە و سەوڵاوا، هەڵکەوتووە و ٢١ کیلۆمیتری لە نێوان شارەکانی پاوە و سەوڵاوا هەڵکەوتووە و دوو پارێزگای کرماشان و سنە پێکەوە گرێ دەدات و ١٧ کیلۆمیتری لە پارێزگای کرماشان و ٤ کیلۆمیتری لە پارێزگای سنە، هەڵکەوتووە.

لە کۆی ئەو ٢١ کیلۆمیترە، ١٣ کیلۆمیتری، بەرزایی بەفر دەگاتە ٤ میتر و لە ١٣ کیلۆمیتر بە دواوە، بەرزایی بەفری دەگاتە ٧ میتر.

بە شێوەیەک کە "فیرووز کەرەمی" باسی کردووە، لە ماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بارینی بەفر لە ملەی تەتە، هەتاکوو ساڵی ٩٧، بێوێنە بووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە بۆ ماوەی ٦ مانگ ئەو جادەیە، هاتوچۆی تێدا نەکرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، لە ماوەی دەستپێکی چالاکی بۆ کردنەوەی جادەی نێوان ئەو سێ شارە، تیمێکی ٧ کەسی کە بە ڕۆژانە ٨ کاتژمێر کاریان دەکرد و هەروەها بە ئیمکاناتی بۆڵدێزر، دەزگایەکی خۆێڕیژ، گرێدر، لۆدێرێک، هەروەها ماشینی لە جۆری سەواری، توانیویانە، ٨٠٠ هەزار میتری چوار گۆشە، بەفری ئەو جادەیە پاک بکەنەوە و ڕێگای هاتوچۆ ئازاد بکرێت.
ئەو جادەیە، هەورامانی دوو پارێزگا پێکەوە دەبەستێت و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس، هاتوچۆیان لەوێیە.

پێشتر، گەڵاڵەی دروستکردنی تۆنێل بۆ ئەو جادە خرابووە بەر باس، بەڵام ماوەی ١٠ ساڵە ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێ نەکراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد