شوێنی دانانی پەیکەری مامۆستا قانع لە شاری مەریواندا ڕووخێندرا

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شوێنی دانانی پەیکەری مامۆستا قانع لە شاری مەریواندا ڕووخێندرائاژانسی کوردپا: شارەداری شاری مەریوان، شوێنی دانانی پەیکەری "مامۆستا قانعـ"ی ڕووخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شوێنی دانانی پەیکەری "مامۆستا قانع"، شاعێری چەوساوەکانی کوردستان، لە لایەن شارەداری شاری مەریوانەوە ڕووخێندرا.

شوێنی ڕووخێندراو لە لایەن شارەدارییەوە، بە شێوەی فەرمی بە ناوی "مامۆستا قانع" دیاری کرابوو و بڕیار درابوو کە پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە و لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، ڕوونوێنی بکرێت.

دەوترێت کە شارەداری مەریوان پێشی بە دانانی پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە گرتبوو.

ئەم هەوڵەی شارەداری شاری مەریوان، لەگەڵ ناڕەزایەتیی چالاکانی فەرهەنگیی ئەم شارە بەرەوڕوو بووەتەوە و ئەوان ڕایانگەیاندووە: "تێکدانی گۆڕەپانی مامۆستا قانع، قابیلی قەبووڵ نییە و پێویستی بە ڕۆشنگەریی بیروڕای گشتی هەیە".

مامۆستا قانع، لە گوندێکی شاری مەریوان لەدایکبووە و لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ هەتا ١٩٦٥ی زایینی ژیاوە و یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی کورد بووە و بە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" بەناوبانگە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠٢ - ٢٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٥ تاران

چالاکێکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران