هونەرمەندێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا، کوژرا

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هونەرمەندێکی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا، کوژرائاژانسی کوردپا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان، بە شێوەی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی "ڕەسووڵ خالیدی"، ناسراو بە "ڕەسووڵ کەڵەوان"، خەڵکی گوندی "میرئاوای شاری بۆکان، لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "ئەم هونەرمەندە کوردە، لە ماڵەکەی خۆیدا بە دەمانچە کوژراوە."

ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ماڵی ڕەسووڵ خالیدی، کامێرای چاوەدێریی لە دەرەوە و ناوەوە هەبووە و بکوژەکان پاش ئەنجامدانی تاوانەکەیان، کامێرا چاوەدێرییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە."

دەوترێت کە هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی "میرئاوا"ی شاری بۆکان، گومانیان هەیە کە هێزەکانی سپای پاسداران دەستیان لە کوشتنی ئەو هونەرمەندە کوردەدا هەبووە، بەڵام ئاژانسی کوردپا، ناتوانێت ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا