ژنە هاووڵاتییەکی شاری سنە لە هەمبەر حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتیی دەربڕی

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ژنە هاووڵاتییەکی شاری سنە لە هەمبەر حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتیی دەربڕیئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی شاری سنە، لەسەر شەقام لە بەرامبەر حیجابی زۆرەملێ ناڕەزایەتیی دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە سەر سێڕێیانی ئەدەب لەچکەکەی بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین بە حیجابی زۆرە ملێ لەسەر لابرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە ڕایگەیاند: دوای ناڕەزایەتیدەربڕینی ئەم ژنە، هێزە نیزامییەکان سێڕێیانی ئەدەبیان گەمارۆ داوە و هەوڵی پەرتەوازەکردنی خەڵکیان داوە.

هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاند: دوای ڕوودانی تێکەڵچوونی مەئموورانی نیزامی و هاووڵاتیان، هێزە نیزامییەکان لە سێڕێیانی ئەدەبدا زیاد کراون.

ناڕەزایەتیدەربڕینی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەرانبەر حیجابی زۆرەملێ، پێشوازی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکەی بانەیی

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٣ تاران

کۆڵبەرێکی کورد بە ٨٠ ملیۆن تمەن جەریمە سزا درا

١٣٩٨/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٢ تاران

دەسگێڕێک لە شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد