کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٣١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرائاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە شاری بانەدا گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی"، کوڕی محەمەدڕەشید، خەڵکی گوندی "کانی سێف"ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا بووە بە هۆی کوژرانی ئەم کۆڵبەرە کوردە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ئەم گرووپە لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژ.

محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی، خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا