ناڕازییەکی تر بە قەتڵی ژنان لە مەریواندا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناڕازییەکی تر بە قەتڵی ژنان لە مەریواندا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرائاژانسی کوردپا: یەکێک لە ناڕازییان بە قەتڵی ژنان لە مەریواندا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بانەمەڕ، "حەمید قوبادی"، یەکێک لە ناڕازییان بە قەتڵی ژنان لە مەریواندا، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت کرا.

هۆکاری بانگهێشتی ئەم چالاکە کوردە، بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕە، کە لە مەریواندا بەڕێوەچوو.

لەم پەیوەندییەشدا، سێ کەس لە ناڕازییان بە قەتڵی ژنان لە مەریواندا، بە ناوەکانی "دیمەن فەتحی، محەمەد دانش و سوومەیە ڕوزبە"، بە تۆمەتی "تێكدانی نەزمی گشتی" تاوانبار و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری مەریوان، پاش بڵاوکردنەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کوشتن و خۆکوژیی ژنان لەو شارە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بە دروشمی "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" و " نا بۆ قەتڵی نامووسی"، بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، ژمارەیەک لە ناڕازییان بە تایبەتی "دیمەن فەتحی، سوومەیە ڕوزبە، محەمەد دانش، کەویار خیشکار، هێمن کانی سانانی، موژدە مەردۆخی و حەمید قوبادی"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

حەمید قوبادی، هێمن کانی سانانی، کەویار خیشکار، دیمەن فەتحی، موژدە مەردۆخی، سوومەیە ڕوزبە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران و محەمەد دانش ڕۆژی هەینی، ٢٧ی بانەمەڕ، لە گرتنگە ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا