ناڕوونیی چارەنووسی ژنە چالاکێکی کورد، پاش دەسبەسەرکرانی

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ناڕوونیی چارەنووسی ژنە چالاکێکی کورد، پاش دەسبەسەرکرانیئاژانسی کوردپا: ژنە چالاکێکی کوردی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، پاش گوازتنەوەی لە زیندانی ژنانی "قرچک" بۆ گرتنگەی "وەزەرا"، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، موژگان (مایا) کشاوەرز، ژنە چاڵاکێکی کورد، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران، یەکێک لە ناڕەزاییانی "حیجابی زۆرەملی"، پاش گوازتنەوەی لە زیندانی ژنانی قرچک، بۆ گرتنگەی وەزەرا، چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردە، یەکێک لە ناڕازییانی حیجابی زۆرەملی لە ئێران بووە و بە دانی گوڵ بەو کچ و ژنانەی کە لە ڕۆژی جیهانیی ژناندا لە مێترۆی شاری تاران سەریان ڕووت کردبوو، دەسبەسەر کرابوو.

ئەو ژنە چالاکە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، بۆ وەرگرتنی دانپێیانی زۆرەملی لە زیندانی ژنانی قرچک، بۆ گرتنگەی وەزەرا ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ئەو ژنە چالاکە مەدەنییە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی، لە مافی گرتنی پارێزەر بێبەری بووە و چەندین جار لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

موژگان کشاوەرز، هەروەها بە تۆمەتگەلی وەک "پڕوپاگەندە دژی نیزام"، "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتیی نەتەوەیی"، هاندان بۆ لابردنی حیجابی زۆرەملی"، لە لایەن دەزگای قەزاییەوە، تاوانبار کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا