دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندائاژانسی کوردپا: یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیامنووری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، "کەژوان ئازادیان"، خەڵکی گوندی "یەنگیجە"ی مەریوان، خوێندکاری زانکۆی پەیامنووری مەریوان و چالاکی ژینگەپارێزی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: "هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ مۆڵەتی یاسایی، ئەم خوێندکارە کوردەیان دەسبەسەر کردووە."

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: "لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ئەمە بۆ دووەمین جارە کە ئەم خوێندکارە کوردە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و جاری پێشوو ماوەی سێ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتدا بووە."

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکردنی ئەم خوێندکارە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا