ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کاسبکارێکی کوردی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٢/٢٨ - ١٨-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، کاسبکارێکی کوردی کردە قوربانیئاژانسی کوردپا: ماشینی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی ڕاودوونانی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تووشی ڕووداو بوو و ئەو کاسبکارەش گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، "حیسام موحیبی" کوڕی مەنسوور، دانیشتووی گەڕەکی "بەهارستانی خوارەوە"ی شاری سەقز، بە هۆی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، ماشینەکەی وەرگەڕا و ئەو کاسبکارە کوردە گیانی لەدەست دا.

ماشینی ئەم کاسبکارە، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان لە جادەی نێوان سەقز- زەنجاندا وەرگەڕاوە و موسافیرەکانی دیکەی، بە سەختی بریندار بوون.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ئارام زەردە شوانە"، کوڕی واحید، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە"ی شاری شنۆ، لە ڕووباری گاداردا خنکا.

ئەم کاسبکارە تەمەن ١٧ ساڵە، لە نزیک پردی "ئایشەخان"، بە سواریی ئەسپەکەی ویستوویەتی لە ڕووباری گادەر بپەڕێتەوە کە بە هۆی زۆریی ئاوی ئەو ڕووبارە، دەکەوێتە نێو ئاوەکە و دەخنکێت.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا