سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانەئاژانسی کوردپا: هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری "نەوسوود"ی سەر بە شارستانی پاوەدا، ئاگر بەر دەداتە دارستانەکان و دەیانسووتێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بانەمەڕ، سپای پاسداران، هێزەکانی خۆی ڕەوانەی بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کردووە تاکوو دارستان و لێڕەوارەکانی ئەم ناوچەیە ئاگر تێ بەر بدەن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران بەم کارە، خەسارێکی بەرچاویان بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: "هێزەکانی سپای پاسداران، جگە لە وێرانکردنی ژینگەی ناوچەی نەوسوود، لە شوێنە سنوورییەکاندا، لە ڕێگاکانی کۆڵبەران کەمین دادەنێن."

هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش ئێستا، هێزەکانی سپای پاسداران، بە چەکی قورس و نیوەقورسەوە لە سنوورەکانی "سەردەشتـ"دا جێگیر و دەستیان کردووە و بە نۆژەنکردنەوە و سازکردنی پایگای نیزامیی نوێ.

سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی "جاسووسان"ی سەردەشتدا، چەکی قورسی نیزامیی جێگیر کردووه.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا