نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ماشینی کاسبکاراندا گرت

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ماشینی کاسبکاراندا گرتئاژانسی کوردپا: نیزامییانی حکوومەت لە پیرانشاردا، دەستیان بەسەر ١٥ ماشینی کاسبکارانی خەڵکی مەهاباددا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی بانەمەڕ، ١٥ ماشینی کاسبکارانی مەهابادی، لە لایەن نیزامییانی حکوومەتەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

نیزامییانی حکوومەت، بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، دەستیان بەسەر ئەم ١٥ ماشینەی کاسبکاراندا گرتووە.

نیزامییانی حکوومەت، جگە لە دەسبەسەرداگرتنی ئەم ماشینانە، دەستیان بەسەر کەلوپەلەکەیشیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

ساڵانە، نیزامییانی حکوومەتی ئێران، وێڕای دەسبەسەرداگرتنی ماشینی کاسبکاران، هەموو کەلوپەلەکەیشیان لەگەڵ خۆیان دەبەن. بەپێی بەندی ١ی مادەی ٢ی کەلوپەلی قاچاخ، ئەگەر نرخی کەلوپەلە هاوردەکان کەمتر لە یەک ملیۆن بێت، تاوان بە ئەژمار نایەت و لە زۆربەی کاتەکاندا، نرخی کەلوپەلە هاوردەکان لە لایەن کاسبکارانەوە، کەمتر لەم نرخەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا