شاخەوانانی مەهاباد هوشدارییان دا کە لە بەرزاییەکاندا مین هەیە

١٣٩٨/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٥٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاخەوانانی مەهاباد هوشدارییان دا کە لە بەرزاییەکاندا مین هەیەئاژانسی کوردپا: هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا، خەڵک و شاخەوانانیان لە مەترسیی مین لە بەرزاییەکانی مەهاباددا، ئاگادار کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا، باسی لە مەترسیی تەقینەوەی مین لە ڕێگاکانی شاخەوانیدا کردووە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد، شاخەوانان ئاگادار دەکاتەوە کە لە بەرزاییەکانی "لەندی شێخان، گۆمەشین و نێڵان"، ڕێژەیەک مین لە ڕێگاکانی بەرزایی و کانییەکاندا بوونی هەیە."

هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد لەم ڕاگەیەندراوەدا زیادی کردووە: "ئەم مینانە بە هۆی بارینە توندەکانی ئەم دواییانەدا، جێبەجێ بوونە."

هەیئەتی شاخەوانیی مەهاباد داوای لە شاخەوانان کردووە کە لە کاتی شاخەوانی لە بەرزاییەکاندا، خاڵە ئیمنییەکان لە ڕەچاو بگرن.

بەپێی لیکۆڵینەوە فرمییەکان، ئێران دووەمین وڵاتی ئالوودە بە مینە لە دونیادا و لە چوار ملیۆن و دووسەد هەزار هێکتار زەویی ئالوودەی ئێراندا، زۆرتر لە ١٦ ملیۆن مین و تەقەمەنیی پووچەڵنەکراو هەیە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە