فەرهەنگییانی کوردستان و ئێران خوازیاری ئازادکردنی "یاسر ئەمینی‌ئازار"ن

١٣٩٨/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

فەرهەنگییانی کوردستان و ئێران خوازیاری ئازادکردنی \ئاژانسی کوردپا: فەرهەنگییانی کوردستان و ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا، بۆ پارێزگاری ورمێ، خوازیاری ئازادیی دەسبەجێی "یاسر ئەمینی‌ئازەر" بوون.

لەو نامە سەرئاوەڵایەدا، هاتووە: "بەداخەوە، کاری بەرپرسان بە جێگای پێڕاگەیشتن بە داخوازیی فەرهەنگییان و بیستنی دەنگی مافخوازانەی ئەوان، بووەتە هۆی لەبەرچاونەگرتنی کێشەکانیان. هەروەها، دەستوداوێنی ڕێگاکانی نایاسایی وەک ترساندن، دوورخرانەوە، گوشار، دەسبەسەرکردن و زیندانی کردن، نەتەنیا پرسە سەرکییەکەیان چارەسەر ناکات، بەڵکوو گرفتەکانی ئەم توێژە زەحمەتکێش و دڵسۆزە، دووقات دەکاتەوە. هەروەها دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بارودۆخی نالەباری پەروەردە و بارهێنان، لە تەواوی لایەنەکانی ژیان و تاک و کۆمەڵدا."

واژۆکەرانی ئەم نامەیە، ڕایانگەیاندووە: "ئێمە مامۆستایان، خوازیاری ئازادکردنی دەسبەجێ و بێ مەرجی هاوکارمان، "یاسر ئەمینی‌ئازەر" و هەموو چالاکانی سێنفیی دیکەین."

واژۆکەرانی ئەو نامە سەرئاوەڵایە، کە سەرجەم ٣٣٤ کەسن، لە شارەکانی مەهاباد، شنۆ، پیرانشار، سنە، دێولان، کامیاران، جوانڕۆ، مەریوان، کرماشان، بۆکان، سەقز، قوروە، تاران، کەرەج، یەزد، لوڕستان، قەزوێن، قوم، خۆڕەمئاوا و چەند شاری دیکەی کوردستان و ئێران بوون.

دەقی تەواوی ئەم نامە سەرئاوەڵایە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا نێردراوە، لە بەشی فارسیدا دانراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە