بە هۆی مەشرووبەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و٦ کەس ژەهراوی بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٥٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بە هۆی مەشرووبەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و٦ کەس ژەهراوی بوونئاژانسی کوردپا: بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبی ژەهراوی، هاووڵاتییەک لە شاری ئیلام گیانی لەدەست دا و ٦ کەسی دیکە ژەهراوی بوون.

بەپێی ماڵپەڕەکانی شاری ئیلام، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام پاش خواردنەوەی مەشرووبی ژەهراوی، کەسێکیان گیانی لەدەست دا و ٦ کەسی دیکە بە سەختی ژەهراوی بوون و باری تەندروستییان نالەبار ڕاگەیاندراوە.

سەرەڕای مردنی هاووڵاتییەک، دوو کەسی دیکەیان بیناییان لە دەست داوە و هەروەها کەسێکی دیکە بە هۆی مەترسی لەسەر گورچیلەکانی، "دیالیزیان" بۆ کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، فەرماندی هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئیلام ڕایگەیاند: "دوو کەس لە فرۆشیارانی مەشرووباتی ئەلکۆلی لەو پەیوەندییەدا، دەسبەسەر کراون و ڕەوانەی زیندان کراون."

پێشترین لە شارەکانی بۆکان، بانە، ورمێ و پیرانشار، نزیکەی ٥٠ هاووڵاتی، بە هۆی خواردنەوەی مەشرووباتی ناستاندارد، گیانیان لەدەست دا و ژەهراوی بوون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە