بێکاریی ٥٠ کرێکار و داخرانی کارگەی بەرهەمهێنانی "مێڵگرد" لە ئەیواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٦ - ١٦-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٢٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بێکاریی ٥٠ کرێکار و داخرانی کارگەی بەرهەمهێنانی \ئاژانسی کوردپا: کارگەی نۆردی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلامدا، ماوەی دوو مانگ بە هۆی کێشەی پشکدارەکانیەوە داخراوە و ٥٠ کرێکاریش لەو کارگەیەدا بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیلنا"، ٥٠ کرێکاری کارگەی بەرهەمهێنانی "مێڵگرد" و جۆرەکانی، بە هۆی کێشەی ناوخۆیی پشکدارانی ئەو کارگەیە، بێکار بوون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای داخرانی ئەو کارگەیە و بێکاریی ٥٠ کرێکار، ئەو کرێکارانە، هەتا ئێستا بیمەی بێکاریی خۆیان وەرنەگرتووە.

بەرپرسی سەنعەت، کان و بازرگانیی شاری ئەیوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو کارگەیە پاش نەورۆز داخراوە و هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەنجام نەداوە."

کارگەی مێڵگردی نۆردی شاری ئەیوان، ساڵی ٩٠ دامەزراوە و ساڵانە بە بڕی ١٥٠ هەزار تۆن و بەرهەمهێنانی ٢٠٠ هەزار تۆن شمش، گۆڕانکارێکی بنەڕەتی لە بەخشی کەرەستەی بیناسازی بە تایبەت ئاسنەواڵە لەو پارێزگایەدا بووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە