کاسبکارێکی کورد لە ڕووباری "گادەر"دا خنکا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کاسبکارێکی کورد لە ڕووباری \ئاژانسی کوردپا: کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕووباری گادەردا خنکا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی بانەمەڕ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "ئارام زەردە شوانە"، کوڕی واحید، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە"ی شاری شنۆ، لە ڕووباری گاداردا خنکا.

ئەم کاسبکارە تەمەن ١٧ ساڵە، لە نزیک پردی "ئایشەخان"، بە سواریی ئەسپەکەی ویستوویەتی لە ڕووباری گادەر بپەڕێتەوە کە بە هۆی زۆریی ئاوی ئەو ڕووبارە، دەکەوێتە نێو ئاوەکە و دەخنکێت.

تەرمی ئەو کاسبکارە کوردە، لە لایەن تیمی مانگی سوور و خەڵکی ئەو ناوچەیە دۆزرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەدەشت کرا.

لە لایەکی دیکەوە، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "حاجی کەندی"ی بەخشی باروقی شاری میاندووئاو، کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری ڕوویان لە شاخەکانی ئەو ناوچەی کردبوو، بە مردوویی دۆزرانەوە.

دەوترێت ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، باوک و کوڕ بوون و شوناسیان و هۆکاری گیان لەدەستدانیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٩:٢٦ تاران

دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا