حکوومەتی ئێران خەریکی ئاوەدانکردنەوەی بنکە سنوورییەکانی خۆیەتی

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

حکوومەتی ئێران خەریکی ئاوەدانکردنەوەی بنکە سنوورییەکانی خۆیەتیئاژانسی کوردپا: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری سەردەشتدا، خەریکی زیادکردنی ‌هێزەکانی خۆیەتی و هەروەها دەستی بە ئاوەدانکردنەوەی بنکە سنوورییەکانی خۆی لەو شارەدا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، حکوومەتی ئێران هێزێکی زۆری لە شاری سەردەشتدا جێگر کردووە و هەروەها خەریکی نوێکردنەوەی بنکەکانی خۆی لە سنوورەکانی ئەو شارەدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاند: "حکوومەت هێزێکی زۆری لەو شارەدا جێگیر کردووە و لە هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی بنکە سنوورییەکانی خۆیدایە."

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی: "هێزە حکوومەتییەکان لە شاخی "جاسووسان"ی سنووری شاری سەردەشتدا، هێز و کەرەستەی نیزامیی جێگیر کردووە."

ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە حکوومەت لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەگەر بۆیان کرا، قەرارگایەک لە شاری سەردەشتدا دروست بکەن و هەروەها لەو شارەدا خالی پشکنینی زیاد کردووە.

لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ ژمارەیەک لە لیباس شەخسییەکانی حکوومەتدا، لە سنووری شاری مەریواندا جێگیر کراون.

لەم پەیوەندییەدا، ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زمانحاڵی حدکا، چەند ڕۆژ پێش و لە هەواڵێکدا، باسی لە کۆمەڵێک ئەندامانی خۆجێی سپای پاسداران کردبوو کە ڕژاونەتە نێو گوندی "ماشکان" لە ناوچەی "بەربنە"ی پیرانشاردا و بە بیانووی هەبوونی ئەندامانی هێزە کوردییەکان، ماڵ بە ماڵی گوندەکەیان پشکنیوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە