بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی قەتڵە نامووسییەکان لە سنەدا

١٣٩٨/٠٢/٢٤ - ١٤-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دژی قەتڵە نامووسییەکان لە سنەدائاژانسی کوردپا: چالاکانی مافی ژنان بۆ ناڕەزایەتی بە قەتڵە نامووسییەکان و خۆکوشتنی ژنان، لە سنەدا کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوەبرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، بە هۆی بانگەشەی کۆمەڵێک لە ژنانی شاری سنە، کۆبوونەوەیەک بۆ مەحکوومکردنی قەتڵە نامووسییەکان و خۆکوشتنی ژنان لە کوردستاندا بەڕێوەچوو.

ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر گۆڕی دوو خوشکە نایسەرییەکە بە ناوەکانی "پەریا (شایستە) و ئەسرا ئەمینی"، بەڕێوەچوو.

هەواڵنێری کوردپا لە سنەدا ڕایگەیاند: مەئموورانی هێزی ئینتزامی، هێرشیان کردە سەر شوێنی کۆبوونەوەی ژنان و دەمەقاڵێی لێکەوتەوە.

یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە هەواڵنێری کوردپای ڕاگەیاند: "ئەم کۆبوونەوە بە یەک دەقە بێدەنگی بۆ یادی قوربانییانی توندوتیژی دەستی پێکرد و هێزە ئینتزامییەکان ڕێگایان نەدا کە بەیاننامەکە لەم کۆبوونەوەیەدا بخوێنرێتەوە."

بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دوای بڵاوە پێکردنی ناڕازییان، مەئموورانی ئینتزامی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر بهێڵین لێرە کۆ ببنەوە، تا کاتژمێرێکی تر، دەبن بە لەشکرێک.

ئەم کۆبوونەوەیە بە خوێندنەوەی بەیاننامەکە لە سووچێکی تری "بەهەشتی محەمەدیی سنە" کۆتایی پێهات.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی بانەمەڕ، "پەریا و ئەسرا ئەمینی"، دانیشتووی گەڕەکی "نایسەر"ی شاری سنە، لە لایەن نزیکانی خۆیانەوە کوژران. لە هۆکاری کوشتنی ئەم دوو خوشکە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٩:٢٦ تاران

دەسبەسەر کردنی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵە لە مەهاباد

١٣٩٨/٠٤/٢٢ - ١٣-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا