هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٤ - ١٤-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٤٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەی بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سمکۆ جەعفەری"، تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی ورمێ، لە دادگای ئینقلابی ئەو شارەدا بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران"، دادگایی و حوکمی ٦ مانگ زیندانیی بە سەردا سەپا.

ئەو بڕیارە، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، بە ناوبراو ڕاگەیاندراوە.

"سمکۆ جەعفەری"، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێکۆڵینەوە، ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە