چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بانەمەڕ، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی "ئیسحاق ڕۆحی"، پاش ١٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، بە ئامادەبوونی لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای شاری سنە، دوایین داکۆکیی خۆی پێشكەش کرد و لە کۆتاییدا، لێپرسی دۆسیەکە، بۆ ئازادکردنی ناوبراو بە شێوەی کاتی، داوای بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی کردووە.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە هۆی نەبوونی دڵنیایی لە دابینکردنی بارمتە، دووبارە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە، گەڕێندراوەتەوە.

"ئیسحاق ڕۆحی"، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، لە شارەکی "نایسەر"ی شاری سنەدا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە