بنەماڵەی زیندانییان، لە بەرانبەری دادگای سنەدا کۆ بوونەوە

١٣٩٨/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٣٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بنەماڵەی زیندانییان، لە بەرانبەری دادگای سنەدا کۆ بوونەوەئاژانسی کوردپا: بنەماڵەی زیندانییان لە گرتووخانەی شاری سنەدا، لە بەرانبەر دادگای ئەو شارەدا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، بنەماڵەی زیندانییان لە گرتووخانەی شاری سنەدا، لە هەمبەر بارودۆخی خراپی زیندانییان لە بەرانبەر دادگای ئەو شارە لە بلواری بەسیجدا، کۆ بوونەوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری سنە ڕایگەیاند: "پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی زیندانییان، هێزەکانی گاردی شۆڕش هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کۆبوونەوەکە و هەوڵی بڵاوەپێکردنی بنەماڵەکانیان داوە.

بە وتەی هەواڵنێری کوردپا، هێزەکانی گاردی دژە شۆرش، دەستیان بە لێدان و ئازاری ئەو بنەماڵانە کردووە.

بەندکراوانی گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە، لە ئیمکاناتی خۆشبژیوی بێبەرین و لە بارودۆخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن و ئەمەش ناڕەزایەتیی بنەماڵەکانیانی لێکەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە