ڕاودوونانی هێزە ئینتزامییەکان، خنکانی لاوێکی مەراغەیی لێکەوتەوە

١٣٩٨/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ڕاودوونانی هێزە ئینتزامییەکان، خنکانی لاوێکی مەراغەیی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: لاوێکی تورکی خەڵکی شاری مەراغە، لە کاتی کێشانی سیگار لە مانگی ڕەمەزاندا، بە هۆی ڕاودوونانیەوە لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، لە ئاودا خنکا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ئەنجامی ڕاودوونانی لاوێکی مەراغەیی بە هۆی کێشانی سیگار لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەو لاوە لە ئاوی ڕووباری "سۆفی چایـ"دا خنکاوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە کە چەند کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری مەراغە، خەریکی دەرهێنانی تەرمی لاوێکی مەراغەیین کە لە ترسی دەسبەسەرکردنیدا، خۆی لە ڕووباری "سۆفی چای" خستووە و خنکاوە.

هەرچەند شوناسی ئەو هاووڵاتییە تورکە بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دژکردەوە و ناڕەزایەتیی کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتووەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە