چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری "سەوڵاوا"دا دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٣٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری \ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی "ئەحمەد خودامورادی"، کوڕی مستەفا، خەڵکی گوندی "بۆڕیەر"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم چالاکە ژینگەپارێزییەیان کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاراستنی ژینگەی ناوچەی سەوڵاوادا هەبووە، دەسبەسەر کردووە.

"ئەحمەد خودامورادی"، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەیاندنی یارمەتی لە کاتی ئاگرگرتنی دارستانەکان و یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە