برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەردەشت و هەوراماندا

١٣٩٨/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سەردەشت و هەوراماندائاژانسی کوردپا: دوو کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی سەردەشت و هەوراماندا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و بەربوونەوە لە بەرزایی، بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی "بێوران"ی شاری سەردەشت دەکرێنە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی سپای پاسداران و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەحیەدین ڕەحیمی"، تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی عومەر، دانیشتووی بەخشی وەزینەی شاری سەردەشت، بریندار دەبێت.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، لەو ڕووداوەدا لاقی پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان، بەربووەوە و بە سەختی بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە، بە یارمەتیی خەڵک و هەوڵی تیمی فریاکەوتنی پایگای ئیمدادیی "قەڵاجێـ"ـی سەوڵاوا، لە شاخی تەتە هێنراوەتە خوارەوە و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٢٧ تاران

گەردەنەی تەتە پاش شەش مانگ کرایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣١ - ٢١-٠٥-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی پاوەیی دوو ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە

١٣٩٨/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

"یاسر ئەمینی‌ئازەر" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە