هاووڵاتییەکی کوردی خۆراسانی ڕەزەوی بانگهێشتی دادگا کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٢ - ١٢-٠٥-٢٠١٩ - ١٤:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کوردی خۆراسانی ڕەزەوی بانگهێشتی دادگا کرائاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "کەڵات"، لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەویدا، بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مێهدی گەنج‌بەخش"، بۆ پێراگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی وەک: "بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تێکدانی بیروڕای گشتیی، پڕوپاگەندە دژی نیزام و بێڕێزی بە ڕێبەری نیزام"، دەبێت ڕۆژی شەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، لە دادگای شاری کەڵاتدا ئامادە بێت.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی ٣ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، سەبارەت بەو تۆمەتانە دەسبەسەر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا و شاکیی دۆسیەکەی ناوبراو وەزارەتی ئیتلاعاتە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرییدا هەتا ئێستا ٥ جاربانگهێشتی دادگا کراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و لە ساڵی ٩١ی هەتاویدا، دوای تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی بە حەسێبکردنی ماوەی دەسبەسەرییەکەی، لە زیندانی "وەکێل‌ئاوا"ی شاری مەشهەددا، ئازاد کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە