چالاکێکی کرێکاری بە ساڵێک زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٢/٢٢ - ١٢-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٤٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١١٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاکێکی کرێکاری بە ساڵێک زیندانیی تەعزیزی مەحکووم کرائاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

یەکیەتیی ئازادیی کرێکارانی ئێران، لە هەواڵێکدا باسی لە داسەپاندنی ساڵێک زیندانیی تەعزیری بە سەر "تەوفیق محەمەدی"، چالاکێکی کرێکاریی شاری سنە، کرد.

ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی شەممە، ٢١ی بانەمەڕ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تەمەنی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەدا، ئازاد کرا.

یەکیەتیی ئازادیی کرێکارانی ئێران ڕایگەیاند: "ئەو چالاکە کرێکارییە لە دادگای ئینقلابی شاری سنەدا دادگایی کراوە و بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە."

ئەم چالاکە کرێکارییە، پاش ٤٥ ڕۆژ لە دەسبەسەریی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوەتەوە.

تەوفیق محەمەدی، ڕۆژی شەممە، ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە کاتی کارکردندا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٤٣ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣٣ تاران

کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٣١ - ٢٢-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ